سەردێڕ:

بانکی ناوەندی رێژەی فرۆشی دۆلاری کاشی زیادکرد

PM:12:25:22/02/2024

1080 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاو کردەوە و بانکەکە زیاتر لە ٢١٧ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، لەو رێژەیەش زیاتر لە ٢٨ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی تایبەت بە خستنەرووی خواستی کڕینەوەی دۆلار رایگەیاند، لەلایەن بانکی رافیدەین و رەشیدەوە بۆ دابینکردنی کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران بڕی ٢٨ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار دۆلاری کاش کڕدراوەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە تێکڕای فرۆشی ئەمڕۆی دۆلار بڕی ١٨٨ ملیۆن و ٦٥٨ هەزار و ٧٧ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.

هاوکات رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی بە تێکڕا بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٥١٨ دۆلاریان فرۆشتووە و لەو رێژەیەش ١١ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوە کاشبووە و ئەوەش سێیەم نزمترین رێژەی فرۆشی کاش بووە لە ماوەی مانگی کانوونی دووەم تا رۆژی ٢٠ـی شوبات.

ئەوەش لە کاتێکدایە ، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار تا کاتی بڵاوکردنەوەی رێژەی فرۆش ١٥٠ دینار دابەزیوە و لەو بارەیەشەوە شارەزایانی دراو دەڵێن، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆتایی هاتووە و تا کۆتای مانگی شوبات روو لە دابەزین دەکات.













گەلەری