PM:04:48:21/02/2024
864 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستیی غەززە رایگەیاند، ژماری ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە گیانیان لە دەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە ٢٩ هەزار کەس.
ئەمڕۆ چوارشەممە تەندروستیی غەززە راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بەپێی نوێترین ئامارەکانیان ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی جەنگەکەوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتووتە ٢٩ هەزار و ٣١٣ کەس هەروەها ٦٩ هەزار و ٣٣٣ کەسسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە
لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا ماونەتەوە. دەشڵێت ،" بەهۆی هێرشە
موشەکییەکانی سوپای ئیسرائیلەوە سەختە بۆ تیمەکانمان کە بتوانن تەرمی ئەو کەسانە دەربهێننەوە".
بەرەبەیانی رۆژی ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، بزووتنەوەی حەماس لە رێگەی هەزاران
موشەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە دووبارە لە نێوان فەڵەستین
و ئیسرائیلدا جەنگ هەڵبگیرسێتەوە و ببێتە هۆی ئەوەی هەزاران کەس لە هەردوو گیان لەدەستبدەن
و بریندار ببن.