سەردێڕ:

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:08:17:20/02/2024

1032 جار خوێندراوەتەوە

دوای دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوت بۆ نزمترین ئاستی هەشت ساڵی رابردوو لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوت بە ٨٣ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی رابردوو ٦١ سەنت بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە تەواوی پێنوێنەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس بە ٧٩ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بە هەمان شێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت خواستی بەدەستهێنانی نەوت لەمساڵدا بەرزتربێتەوە سەرەڕای ئەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی جیهان گەیشتووەتە نزمترین ئاستی پێوانەیی هەشت ساڵی رابردوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت چین، هیندستان و بەڕازیل بەرێژەی ٧٨٪ ئاستی بەدەستهێنانی نەوتیان بۆ ئەمساڵ بەرزبکەنەوە کە بەرامبەرە بە ١٠٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە و هۆکارێکی دیکەش دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەرێژەی ١.٢٪.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ١٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.

لەلایەکی تریشەوە رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان.













گەلەری