سەردێڕ:

تەندروستی غەززە: ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی گرژییەکانەوە گەیشتە زیاتر لە ٢٩ هەزار کەس

PM:04:25:19/02/2024

992 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠٧ کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون و ١٤٥ی دیکەش برینداربوون. دەشڵیت، "ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی گرژییەکانەوە گەیشتە زیاتر لە ٢٩ هەزار کەس".


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا بەھۆی هێرشەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بۆ ٢٩ ھەزار و ٩٢ کەس بەرزبووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل، نۆ هێرشی دیکەی بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە و بەهۆیانەوە، ١٠٧ کەس کوژراون و ١٤٥ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٩ ھەزار و ٩٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٦٩ ھەزار و ٢٨ کەس.













گەلەری