سەردێڕ:

بەکۆی دەنگ؛ حکومەتی ئیسرائیل دانپێدانانی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی رەتکردەوە

PM:11:57:18/02/2024

2556 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل لە رێگەی بڕیار نامەیەکەوە بەکۆی دەنگ دانپێدانان بە دامەزراندنی دەوڵتی فەڵەستیندا رەتدەکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەکۆی دەنگ بڕیار نامەیەکیان پەسەند کردووە کە دژی دانپێدانانی تاکلایەنەی هەر دەوڵەتێکی فەڵەستینییە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هانگاوەیان لەدوای ئەو دەنگۆیانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دێت سەبارەت بە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین.

ئەوەشی خستە روو، حکومەتی ئیسرائیل لە رێگەی ئەو بڕیارنامەیەوە دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا رەتدەکاتەوە و کارێکی لەو شێوەیە تەنها لە رێگەی دانوستانی راستەوخۆی نێوان هەردوولا بەبێ مەرجی پێشوەختە دەکرێت.

لای خۆیەوە، رۆژی رابردوو ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە بەپەلە هەنگاو بنرێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی.

لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەی وشتنۆن پۆست بڵاوی کردەوە، ئەمریکا لەگەڵ هەندێک وڵاتی عەرەبی، لەوانە میسر و ئوردن و سعودیە و ئیماڕات و قەتەر، کاردەکات بۆ ئامادەکردنی پلانی دوای جەنگ بۆ ناوچەکە، کە بریتیە لە خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین.













گەلەری