سەردێڕ:

نرخی زێر بۆچی لە نزمترین ئاستی ساڵدایە؟

AM:10:21:14/02/2024

1872 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی رۆژی رابردوو نرخی بەکاربەران لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە و کە بەرێژەی ٠.١ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بووە هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ و لە ئێستاشدا بە گوێرەی پینوێنی جیهانیی نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەوەش نزمترین نرخی سێ مانگی رابردووی نرخی ئەو کانزا زەردەیە.


دوای ئەوەی دوێنێ داتاکانی نرخی بەکاربەرانی ئەمریکا بەبێ خستنەڕووی نرخی خۆراک و وزە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیبوو لە ٠.٣٪ بۆ ٠.٤٪ کە بەرێژەی ٠.١٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیبوو بووە هۆکار و پاڵنەر بۆ کشانەوەی مامەڵەداراییەکانی ئاڵتون و یۆرۆ.

بە گوێرەی رای شرۆڤەکارانی ئابووری و بازاڕە داراییەکان، پێشبینی دەکرا لە مانگی رابردوودا ئاستی بازاڕی بەکاربەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابەزین بەخۆیەوە ببینێت بۆیە ئاڵتون بەردەوامبوو لە بەرزبوونەوە، بەڵام دوای ئەوەی کە دەرکەوت بازاڕی بەکاربەران بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە نرخی ئاڵتون لە دوو هەزار و ٢٥ دۆلارەوە دابەزی بۆ هەزار و ٩٩٥ دۆلار.

باسیان لەوەش کردووە، داکاتان لەسەر ئاستی ساڵانەش پێشبینی دەکرا ٢.٩٪ بێت، بەڵام بەرزتربوو لەو رێژەیە و٣.١٪ بوو ئەوەش ئەرینیبوو بۆ دۆلار، بەڵام لەلایەکی ترەوە نەرێنیبوو بۆ نرخی ئاڵتون و دراوەکانی تر بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

هاوکات بازاڕەکانی هەرێمیش بەدەرنین لەو کاریگەرییە و بەگوێرەی ناوەندی نرخی ئاڵتونی هەرێم لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نرخەکەی نزیکەی شەش هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە دیوە و دیارترین گۆڕانکاریش لە نرخی زێری عەیارە ٢٤ و ٢١ دا بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بازاڕی مامەڵە داراییەکاندا بەهۆی سەلامەتی نرخەکەیەوە لە تەواوی بازاڕەکانی جیهان و بەتایبەتیش بازاڕەکانی ئاسیا، ئاڵتون مامەڵەیەکی بەرچاوی پێوەدەکرێت.













گەلەری