سەردێڕ:

هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە

PM:11:19:13/02/2024

1412 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، دەیەوێت لە ڕێگەی بەهێزکردنی سیستمی ئابووری بانکەکان و سەکۆی ئەلیکترۆنی بەهای دراوەکەی بەرزبکاتەوە، بەو هۆیەشەوە تا ئێستا دینار تا ڕادەیەک سەلامەتە لە سزاکان، بانکی ناوەندی دەڵشێت، "لەگەڵ جێەجێکردنی مەرج و ڕێکارەکاندا بەهای دینار بەرزدەبێتەوە".


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بانکی ناوەندیدا لەسەر خەتن، بۆ ئاگاداربوون لە هەرجوڵەیەکی نایاسایی لە بازاڕی دراوەکاندا، لە ئێستادا هۆشدارییەکانی ئەمریکاش زیاتر دەبن بۆ ئەوەی بەهای دینار بە ئاقارێکی باشتردا بڕوات و بەرز ببێتەوە بەهاکەی.

هاوکات، مستەفا گرەیعاوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە دڵنیایەوە هەموو سزایەک بۆ بانکەکان و کەمکردنەوەی بانکەکان لە دەستگەیشتنیان بە دراوەکان کاریگەری دەبێت بەردەسبوونی دراو بەوهۆیەشەوە ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزیوە.

هەر لەو بارەیەشەوە حسین موئنس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کردووە،گەر ئەو تۆمەتانی دراونەتە پاڵ بانکەکان لە پاڵپشتیکردنی تیرۆر و مامەڵەی نایاسایی، ئەگەر ڕاستیش بن ئەوە دەبێت بانکی ناوەندی سزایان بدات ، بەو پیێیەی بانکی ناوەندی بەرپرسیارە لە هەموو بانکەکانی عێراق.

دەشڵێت، " ئەمە ڕوونە سزادانی بانکە ناوخۆیەکان بۆ بەهێزکردنی بانکە بیانیەکانە لە ناوخۆی وڵاتدا کە دەیانەوێت سیستمی ئابوری وڵات بشێونن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەماهەنگی بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر باش لە رێکخستنی سیستمی بانکی و کۆنترۆڵکردنی مامەڵەداراییەکان، عێراقیش پشتبەست بە سەرکەوتووبونی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی چاوەڕێی گەنجینەی ئەمریکایە بۆ زیادکردنی پارەی کاش لە عێراقدا.













گەلەری