سەردێڕ:

سەرەڕای گرژییەکان؛ تێپەڕینی کەشتییەکان لە نۆکەندی سوێس بەردەوامە

PM:07:40:13/02/2024

980 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی گشتی نۆکەندی سوێس رایگەیاند، سەرباری ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور بەردەوامی هەیە و خزمەتگوزاری جیواز پێشکەش بە کەشتیوانەکان دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئوسامە رەبیع سەرۆکی دەستەی گشتی نۆکەندی سوێس رایگەیاند، ئەو کێشە و ئاڵۆزیانەی لە دەریای سوردا روودەدەن نەبووەتە هۆی ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی نۆکەندی سوێس رابگرن و بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرەدەوام دەبن لەوەی ئاستی خزمەتگوزاری نۆکەندی سوێس بەرزبکەنەوە.

دەشڵێت، "لە رێگەی ستراتیژییەکەوە ، ڕێڕەوی گەشتیاری کەناڵەکە پەرەپێدەدەین لەگەڵ پەرەپێدانی بەلەمی دەریاییەکان، هەوڵیش دەدەین زۆرترین سود ببینین لە بەکارهێنانی سەروەت و سامان و گۆڕینی دیجیتاڵیی نۆکەندەکە".

ئەمەش لە کاتێکدایە ، چەند رۆژی رابردوو سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەبێ ماندوبوون کار دەکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بێت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سور و هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان بەبێ ترس دەستپێبکاتەوە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە هێزەچەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی یەمەن بەبەردەوامی هێرشی موشەکی دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوردا و دەستیان بەسەر چەندین کەشتی بازرگانیدا گرتووە، ئەو هێرشانەش کاریگەری خراپیان لەسەر هاتوچۆی کەشتیوانی لەو ناوچەیە ستراتیژییەدا دروستکردووە کە ١٢٪ـی بازرگانی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.













گەلەری