سەردێڕ:

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

PM:06:24:13/02/2024

14884 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٩٤ دۆلارەوە مامەڵەی پێودەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی ٢٥ دۆلار دابەزیوە، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نرخەکەی نزیکەی شەش هەزار دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ هەر مسقاڵێک شەش هەزار دینار دابەزی و لە بازاڕەکانی جیهانیشدا نرخی ئۆنسەیەک زێر ٢٤ دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات، لە ئێستاشدا نرخی یەک گرام لەو کانزا زەردە بە ٦٤ دۆلار و شەش سەنتە و نرخی کیلۆگرامێکیش بە ٦٤ هەزار و ٦٢ دۆلارە.

نرخی زێر لە بازڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٨ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٧ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٥٧ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٩٦ هەزار دینار.

لیرەی عەیارە ٢١ بە ٤٣٧ هەزار دینار












گەلەری