سەردێڕ:

سعودیە بە مەرجێک پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە

PM:10:21:07/02/2024

3996 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سعودیە رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل ئاسایی نابنەوە، تاوەکو ئیسرائیل بە تەواوی لە خاکی غەززە نەکشێتەوە و گەلی فەڵەستین نەبن بە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان سعودیە و ئەمریکا لەبارەی رێگای ئاشتی نێوان عەرەب و ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەڵوێستی شانشینی سعودیە سەبارەت بە پرسی فەلەستین و پێویستی بەدەستهێنانی مافە رەواکانی گەلی فەلەستین پتەو بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.

ئەوەشی خستە روو، پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سعودیە ئاسایی نابنەوە، تاوەکو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە رانەگیرێن و گەلی فەڵەستین نەبن بە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان و قودس پایتەختی دەوڵەتەکەیان بێت.

رۆژی رابردوو، جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن وەڵامێکی ئەرێنی وەرگرتووە لەبارەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیە.

پێشتر، ئیسحاق ھێرزۆگ سەرۆک کۆماری ئیسڕائیل باسی لەوە کرد، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سعودیە بە مانای کۆتایی هێنان بە شەڕە لە ناوچەکەدا.













گەلەری