سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:01:37:07/02/2024

3652 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە سەرجەم بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو ٢٥٠ دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی هێڵکاری بازاڕی دراوەکانی هەرێم لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دۆلار زیاتر لە ٣٠ جار گۆڕانکاری کتوپڕی بەسەرداهاتووە و تێکڕای نرخەکانیش لە نێوان ١٥١ هەزار تا ١٥٢ هەزار و ٨٥٠ دینار بووە.

لەلایەکی تریشەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار و بەتایبەت دۆلاری گەشتیاران پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند، سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، بەمزوانە میکانیزمێکی نوێ کارا دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی تەنها گەشتیاری راستەقینە بتوانێت دۆلار وەربگرێت و رێگری لەو کەسانە بکرێت بە ناوی گەشتیارەوە دۆلار بە نرخی فەرمی وەردەگرن.

باسی لەوەش کرد، بانکی ناوەندی یەدەگی پێویستی هەیە و لە دۆخێکی جێگیردایە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکان بۆ کڕینی دۆلار.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا بەتێکڕا زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە بەبانک و بازرگانانی ناوخۆ و لەو رێژەیەش ٩١٪ بەشێوەی حەواڵە بووە و تەنها ٩٪ بەشێوەی کاشبووە کە زیاتر بووە لە ٣٣١ ملیۆن دۆلار.













گەلەری