PM:03:13:05/02/2024
948 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، تێکڕای خستنەڕووی ئەمڕۆ بە نرخی فەرمی بۆ بانک و بازرگانەکان زیاتر لە ٢٠٧ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ١٨٣ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە و رێژەیەکی کەمی بەشێوەی کاش بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی لە سەکۆی خستنەڕووی دۆلار و دراوە بیانییەکان تێکڕای فرۆشی بۆ ٥ـی شوبات ئاشکراکرد و تێیدا هاتووە، بانکەکان و بازرگانان لە ناوخۆی عێراقدا داواکاریان بۆ کڕینی ٢٠٧ ملیۆن و ١٠٠ هەزار و ١٨٩ دۆلار پێشکەش کردووە بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندیی و لەو رێژەیەش تەنها ٢٣ ملیۆن و ٤١٨ هەزار و ٣٣٠ دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، تێکڕای داواکاریی بازرگانان و بانکەکان بۆ مامەڵەی حەواڵەی دەرەکی ١٨٣ ملیۆن
و ٦٨١ هەزار و ٨٥٩ دۆلار بووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
٢١ـی بۆ ٢٦ـی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بانکی ناوەندیی بە تێکڕا یەک ملیار و ٨٢
ملیۆن و ١٣٨ هەزار و ٩٩٤ دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە و لەو رێژەیەش تێکڕای فرۆشی
دۆلار بەشێوەی حەواڵە ٩٩٨ ملیۆن و ٣٥٨ هەزار و ٩٩٤ دۆلار بووە و بەرزترین رێژەی فرۆشی
حەواڵەش لە رۆژی پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی دووەم بووە و بەتێکڕا ٢٠٩ ملیۆن و ٤٨١ هەزار
و ٧٣٢ دۆلاری فرۆشتووە.