سەردێڕ:

لەمڕۆدا؛ فرۆشی بانکی ناوەندیی لە ٢٠٥ ملیۆن دۆلار زیاتر بووە

PM:08:16:04/02/2024

904 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، تێکڕای خستنەڕووی ئەمڕۆ بە نرخی فەرمی بۆ بانک و بازرگانەکان زیاتر لە ٢٠٥ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ١٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و بەراورد بە خستنەڕووی یەکەم رۆژی ئەم مانگە ٩ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی لە سەکۆی خستنەڕووی دۆلار و دراوە بیانییەکان تێکڕای فرۆشی بۆ ٤ـی شوبات ئاشکراکرد و تێیدا هاتووە، بانکەکان و بازرگانان لە ناوخۆی عێراقدا داواکاریان بۆ کڕینی ٢٠٥ ملیۆن و ٤٩٤ هەزارو ٦٥٢ دۆلار پێشکەش کردووە بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندیی و لەو رێژەیەش تەنها ١٦ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، تێکڕای داواکاریی بازرگانان و بانکەکان بۆ مامەڵەی حەواڵەی دەرەکی ١٨٩ ملیۆن و ٢٤ هەزار و ٦٥٢ دۆلار بووە و بەراورد بە رۆژی ١ـی شوبات ئاستی داواکاری حەواڵە بەرێژەی ٢٠ ملیۆن و ٨٤٥ هەزار و ٥١٣ دۆلار کەمی کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ٢١ـی بۆ ٢٦ـی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بانکی ناوەندیی بە تێکڕا یەک ملیار و ٨٢ ملیۆن و ١٣٨ هەزار و ٩٩٤ دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە و لەو رێژەیەش تێکڕای فرۆشی دۆلار بەشێوەی حەواڵە ٩٩٨ ملیۆن و ٣٥٨ هەزار و ٩٩٤ دۆلار بووە و بەرزترین رێژەی فرۆشی حەواڵەش لە رۆژی پێنجشەممە ٢٥ـی کانونی دووەم بووە و بەتێکڕا ٢٠٩ ملیۆن و ٤٨١ هەزار و ٧٣٢ دۆلاری فرۆشتووە.













گەلەری