سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی؛ نزیک دەبێتەوە لە ١٥٠ هەزار دینار

PM:12:44:04/02/2024

2384 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بانکی ناوەندی رێژەی فرۆشی کاشی راگەیاند لە بازاری دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار ٦٥٠ دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا بە ١٥١ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا رۆژی رابردوو لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا بە ١٥٢ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئاستی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بەهای دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بەرامبەر بە دۆلار و لە ئێستاشدا لە ننێوان ١٥١ هەزار و ٥٥٠ دینار بۆ ١٥١ هەزار و٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدا، دوابەدوای هێرشەکانی ئەمریکا دۆلار بەرێژەی ١.٢٪ بەرزبوونەوەی بەرامبەر بە دراوی عێراقی و دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم بەخۆیەوە بینی.

پێشتریش ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاندبوو، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا تاوتوێی ئەو سزا نوێیانەیان کردووە کە بەرامبەر ئەو کۆمپانیا و لایەنانە گیراونەتە بەر کە لە یاسا دەرچوون.

نرخی دراوەکانی بیانییەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم:

١٠٠ پاوەندی بەڕیتانی بەرامبەرە بە ١٩١ هەزار و ٢٠٠ دینار

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٢ هەزار و ٨٣٠ دینار

١٠٠ دۆلار بەرامەبەرە بە پێنج ملیۆن و ٣٥٠ هەزار تمەن

١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە سێ هەزار و ٤٠ لیرە

١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ٣٦٥ دیناری ئیماڕاتی













گەلەری