سەردێڕ:

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا تۆڵەی کوژرانی سێ سەربازەکەی دەکاتەوە

PM:02:23:02/02/2024

2164 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی سەربازی ئەمریکاوە رایگەیاند، بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا بڕیاریانداوە بێدەنگ نەبن لە کوژرانی سێ سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن.


ئەمڕۆ هەینی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا بە نیازە کۆتایی ئەم هەفتەیە بە چەند قۆناغێک هەموو بنکە و بارەگای هێزە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان بکاتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هۆکاری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە دەگەڕێتەوە بۆ کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی و بریندار بوونی ٤٠ـی سەربازی دیکە لە ئوردن.

هەر لەو بارەیەوە پێشتر کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، ئەمریکا پەنا بۆ وەڵامدانەوەی خێرا دەبات بەرامبەر بەوهێرشەی گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان کردیانە سەر هێزەکانیان لە ئوردن کە بەهۆیەوە سێ ئەندامی هێزەکانیان کوژران و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمەش لە کاتیکدایە ٢٨ـی مانگی رابردوو فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە بنکەیەکی ئەمریکی لەسەر سنووری نێوان ئوردن و سوریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژراون و چەند سەربازێکی دیکەیان بریندار بوون.

دواتر واشنتن گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێرانی بە ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبار کرد و پشتڕاستی کردەوە کە وەڵامی ئێران دەداتەوە.













گەلەری