سەردێڕ:

ئۆپیک: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وەک خۆی دەمێنێتەوە

PM:05:08:01/02/2024

732 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوت عێراق رایگەیاند، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاری دا رێژەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت وەک خۆی بهێڵێتەوە و گۆڕانکاری تێدا نەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا ئاستی بەرهەمهێنان بەبێ دەستکاریکردن بهێڵێتەوە کە ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.

لای خۆشییەوە، شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعودیە لە کۆنفرانسی جیهانی نەوت کە لە ٢٤ـەمین خولی خۆیدا لە شاری کالگاری کەنەدا بەڕێوەچوو رایگەیاند، ئامانج لە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە بۆ سنووردارکردنی هەڵئاسانی نرخەکان و رێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی.

وتیشی،، " پێویستە بە بەردەوامی چاودێری گۆڕانکارییەکانی بازاڕی جیهانی وزە بکرێت".

ئەوەشی خستە روو، دەبێت پلانێکی بەهێز بۆ کارو چالاکییەکانی کەرتی وزە دابڕێژرێت، تاوەکو کۆنتڕۆڵی رێژەی هەڵاوسان بکرێت. دەشڵێت، "پێویستە هاوبەشی دروست بکرێت بۆ بەرهەمهێنانی هایدرۆجینی سەوز و بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی نوێبوەوە".

لە ماوەی رابردوودا ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، بەرهەمهێنانی زیادەی نەوتی خاوی رێکخراوی ئۆپیک گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەوەش دەبێتە هۆی قەرەبووکردنەوەی کاریگەرییەکانی دەریای ناوەڕاست و مانەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە نێوان ٧٥ بۆ ٨٥ دۆلار.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەم هێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان.

رۆژی ٥ـی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو سعودییە رایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ روسیا بەردەوامە لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە کەمکردنەوەی یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و دواتر تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم درێژکرایەوە.













گەلەری