سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا زیاتر دابەزی

AM:10:52:01/02/2024

2444 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، زیاتر لە ٢٠٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، بەڵام لە ئێستادا بڕی ٢٠٠ دینار دابەزینی بەخۆییەوە دیوە و بەراورد بە رۆژی رابردووش ٣٠٠ دینار دابەزیوە.

لەلایەکی تریشەوە دوێنێ بانکی ناوەندیی عێراق لە تێکڕای فرۆشی رۆژانەیدا، زیاتر لە ٢٠٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ١١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بوو کە بووە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار بەرێژەی ٠.٤٪ لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی ١٢ مانگی رابردوودا، بانکی ناوەندی زیاتر لە هەشت ملیار و ١١٠ ملیۆن و ٣٤٤ هەزار و ٧٠٤ دۆلاری بەشێوەی کاش خستووەتە بازاڕەکانی ناوخۆوە.

پێشتریش ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاندبوو، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا تاوتوێی ئەو سزا نوێیانەیان کردووە کە بەرامبەر ئەو کۆمپانیا و لایەنانە گیراونەتە بەر کە لە یاسا دەرچوون.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم:

١٠٠ پاوەند بەرامبەرە بە ١٩١ هەزار دینارە

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٢ هەزار و ٢٦٠ دینارە

١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنی ئێرانییە

١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە سێ هەزار و ٣٠ لیرەی تورکییە













گەلەری