سەردێڕ:

بەرهەمی زیادەی نەوتی خاوی ئۆپیک گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیلی رۆژانە

PM:11:20:31/01/2024

1012 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، بەرهەمهێنانی زیادەی نەوتی خاوی رێکخراوی ئۆپیک گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەوەش دەبێتە هۆی قەرەبووکردنەوەی کاریگەرییەکانی دەریای ناوەڕاست و مانەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە نێوان ٧٥ بۆ ٨٥ دۆلار.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) تاوەکو ئێستا نزیکەی توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی یەدەگی هەموو جیهانیان کۆنترۆڵ کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەرهەمهێنانی زیادەی رێکخراوی ئۆپیک گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە.

ئەوەش خراوەتە روو، سێ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن سعودییەوە بەرهەم دەهێنرێت و ئیماڕاتیش رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، عێراق ٤٠٠ هەزار بەرمیل و کوێتیش ٣٠٠ هەزار بەرمیل.

باس لەوەش کراوە، توانای زیادەی بەرهەمهێنانی ئۆپیک لە سەرووی مامناوەندییەوە قەرەبووی کاریگەرییەکانی دەریای ناوەڕاست دەکاتەوە لەگەڵ ئەگەری مانەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە نێوان ٧٥ بۆ ٨٥ دۆلاردا.













گەلەری