سەردێڕ:

سودان؛ لە هێرشێکی چەکداریدا زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:08:17:29/01/2024

1196 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ئەسۆشیەیتەد پرێس رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا لە سودان زیاتر لە٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوچەی ئابێی کە کێشە لەسەرە لەسەر سنووری نێوان سودان و باشووری سودان، زیاتر لە ٥٢ کەس گیانیان لە دەستدا و ٦٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

دەشڵێت، "لە نێو کوژراوەکاندا ئاشتیپارێزانی نەتەوە یەکگرتووەکانی تێدایە کە هەوڵی راگرتنی ئاشتیان دەدا لە ناوچەکەدا".

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشبەرەکان گەنجانی یەکێک لە هۆزە ناوخۆییەکانی ناوچەی واراپی دراوسێ بوون کە ئەندامانی ئەم هۆزە لە مێژە لەسەر زەوییەکانی ئابێی لەگەڵ هۆزێکی دیکەدا ململانێیان هەبووە.

ناوچەی ئابێی ناوچەیەکی ناکۆکی لەسەرە لە نێوان سودان و باشووری سودان. هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هێزی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ دامەزراندوون بۆ ئەوەی لە ناوچەکەدا شەڕ هەڵنەگیرسێت.

لە رۆژی ١٥ی نیسانی ساڵی رابردووەوە شەڕی ناوخۆ لە نێوان هێزەکانی سوپا و هێزی پشتیوانی خێرا هەڵگیرسا و تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی بۆشاییەکی ئەمنی گەورە دروست ببێت و هۆزەکانی سودان و ناوچە کێشەلەسەرەکان بە هەلی بزانن بۆ ئەوەی تۆڵە لەیەکتری بکەنەوە و لەگەڵ یەکتریدا بجەنگن.













گەلەری