سەردێڕ:

ئەمریکا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-١٦ بە تورکیا دا

PM:03:21:27/01/2024

1320 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەیان رەزامەندی نیشانداوە لەسەر گرێبەستیێک بە بەهای ٢٣ ملیار دۆلار، بۆ فڕۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ بە تورکیا، ئەوەش لە بەرامبەر رەزامەندی تورکیا بۆ ئەندامێتی سوید لە ناتۆ.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پاش ئەوەی تورکیا رەزامەندی لەبەرامبەر ئەندامێتی سوید لە ناتۆ نیشاندا، ئەمریکا رەزامەندی داوە لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی بە تورکیا.

ئاماژەی بەوەش کراوە، داواکارى گرێبەستەکە لە مانگی ئۆکتۆبەرى ٢٠٢١ـەوە پێشکەش کراوە بۆ کڕینى ٤٠ فڕۆکەى ئێف-١٦ـی نوێ و کەرەستەى نوێکردنەوەى ٧٩ فڕۆکەى دیکە.

هاوکات، داواکارییەکە رەوانەى کۆنگرێسى ئەمریکا کراوە و بەرپرسانی وڵاتەکەش پێشبینی ناکەن کۆنگرێس رێگری لە هیچ کام لەو دوو فرۆشتنانە بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پەرلەمانی تورکیا ئەندامبوونی سویدی لە ناتۆ پەسەند کرد، یەکێک لە مەرجەکانی ئەنقەرەش داواکردنی فڕۆکەی ئێف-١٦ بوو لە ئەمریکا.














گەلەری