سەردێڕ:

بەهۆی گرژییەکانی دەریای سورەوە؛ بازرگانی لە نۆکەندی سوێس کەمبووەتەوە

PM:12:53:26/01/2024

1208 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی رێکخراوی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەکانی دەریای سورەوە رێژەی بازرگانیکردن لە نۆکەندی سوێس ٤٢٪ کەمبووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، یان هوفمان بەرپرسی رێکخراوی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، گرژی و ئاڵۆزییەکەکانی ئەم دواییانەی دەریای سور کاریگەری نەرێنیان لەسەر جوڵەی کەشتییە بازرگانیەکان دروست کردووە و بەو هۆیەوە بەگشتی بازرگانیکردن لە نۆکەندی سوێس ٤٢٪ کەمبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، رێژەی هاتووچۆی کەشتییە بازرگانیەکان ٦٧٪ کەمی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، گرژییەکانی دەریای سور لەنێوان هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و گروپی چەکدارەکانی یەمەن لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا چڕتربووەوە، چونکە بەبەردەوامی ئەو گروپە چەکداریانە هێرشی موشەکیان دەکردە سەر کەشتیە بازرگانییەکان.













گەلەری