سەردێڕ:

وەرگەڕانی پاسێک لە تورکیا گیانلەدەستدانی شەش کەسی لێکەوتەوە

AM:10:24:26/01/2024

1224 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە ناوچەی تاشکۆپرو لە پارێزگای کاستامۆنو لە تورکیا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی لە نزیک گوندی ئالاتارلا لە پارێزگای کاستامۆنو لە تورکیا پاسیك وەرگەڕا و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان رووداوەکە بە جۆرێک بووە شۆفێرەکە کۆنترۆڵی پاسەکەی لەدەستداوە، بەو هۆیەشەوە پاسەکە لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و کەوتووەتە کێڵگەیەکەوە و وەرگەڕاوە.

لەو ڕووداوەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٣ کەسی دیکە برینداربوون کە برینی سیانیان سەختە.













گەلەری