سەردێڕ:

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بۆ نزمترین ئاستی هەشت مانگی رابردوو دابەزیوە

PM:10:44:24/01/2024

2340 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ١٩ دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخی مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو چوار بۆ پێنج هەزار دینار دابەزیووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ نزمترین ئاستی هەشت مانگی رابردوو دابەزی و لە ماوەی سێ رۆژدا چوار بۆ پێنج هەزار دینار لە نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ دابەزیووە.

لە ئێستاشدا نرخی یەک گرام زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٨٦ سەنتە و نرخی کیلۆگرامێکیش گەیشتووەتە ٦٤ هەزار و ٨٥٩ دۆلار.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٩ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٩ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٥٩ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٩٩ هەزار دینار.

لیرەی عەیارە ٢١ بە ٤٣٩ هەزار دینار.













گەلەری