دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، فرۆشتنی موڵك بە بیانییەکان لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە رێژەی ٤٨.١٪ کەمی کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ و زۆربەی موڵکەکانی تورکیا لەلایەن روسەکانەوە کڕاون.
دەستەی ئاماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، پشکی فرۆشتنی موڵک بە بیانییەکان لە تورکیا گەیشتووەتە رێژەی ٢.٩٪، کە ٣٥ هەزار و پێنج موڵک تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، ناوچەی ئەنتاڵیا لە پێشەنگی لیستی ئەو ناوچانەیە کە زۆرترین موڵکی تێدا فرۆشراوە
بە فرۆشتنی ١٢ هەزار و ٧٠٢ موڵک و ئەستەنبوڵ ١١ هەزار و ٢٢٩ موڵک و ناوچەی مێرسینیش
سێ هەزار و ١٦ موڵک فرۆشراون.
ئەوەشی خستە
روو، روسەکان بە پلەی یەکەم دێن لە کڕینی خانووبەرە لە تورکیا کە ١٠ هەزار و ٥٦٠
موڵک لەلایەن روسەکانەوە کڕاون و ئێرانییەکانیش بە کڕینی چوار هەزار و ٢٧٢ موڵک بە
پلەی دووەم دێن و عێراقییەکانیش لە پلەی سێیەم دان بە کڕینی هەزار و ٩١٧ موڵک.
باسی لەوەش کرد،
لە ساڵی ٢٠٢٣دا فرۆشتنی موڵک بە بیانییەکان لە تورکیا بە رێژەی ٤٨.١٪ کەمیکردووە بە
بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢.