سەردێڕ:

کۆریای باکوور چەکی ئەتۆمی لە ژێر دەریادا تاقیکردەوە

AM:08:30:19/01/2024

8596 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باشوور رایگەیاند، کۆریای باکوور چەکی ئەتۆمی لە ژێر دەریادا تاقیکردووەتەوە.دەشڵێت. "بۆ بەرهەڵستی کردنی ئێمە ئەم تاقیکردنەوە ئەتۆمیە ئەنجامدراوە".


ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە، لە دەریای کۆریای رۆژهەڵاتدا کۆریای باکوور چەکی ئەتۆمی تاقیکردووەتەوە و ترس و دڵەڕاوکێی دروست کردووە لە وڵاتەکەیاندا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم تاقیکردنەوەیە لە دژی ئەو مانۆڕە سەربازیە ئەنجامدراوە کە هەفتەی رابردوو بەهاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا و ژاپۆن ئەنجامیاندا.

هاوکات، وەزارەتی بەرگری کۆریای باکوور بڵاوی کردەوە، هەر مانۆڕێکی سەربازی لەو شێوەیە مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەیان دروست دەکات. وتیشی،" لە وەڵامی هەر مانۆڕێکی سەربازیدا ئێمەش هێزی خۆمان نیشاندەدەین".

ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو، کۆریای باشوور، ئەمریکا، ژاپۆن، بە هاوبەشی مانۆڕێکی سەربازیان ئەنجامدا.













گەلەری