سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

AM:11:12:18/01/2024

17552 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ١١ دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخی مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە ٤٨ کاتژمێری رابردوو نزیکەی ١٠ هەزار دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە دابەزین و هەر مسقاڵێک لەو کانزا زەردە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا نزیکەی ١٠ هەزار دینار دابەزیوە.

لە ئێستاشدا نرخی یەک گرام زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٣ سەنتە و نرخی کیلۆگرامێکیش ٦٧٣ دۆلار دابەزیوە و گەیشتووەتە ٦٤ هەزار و ٧٢٧ دۆلار.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٢ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٤٢ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٦٢ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٢ هەزار دینار.

لیرەی عەیارە ٢١ بە ٤٤٢ هەزار دینار













گەلەری