سەردێڕ:

لیرە و تمەن لە بەرامبەر دۆلار بەردەوامن لە دابەزین

PM:11:49:17/01/2024

2272 جار خوێندراوەتەوە

بەهای لیرەی تورکی و تمەی ئێرانی بەردەوامن لە دابەزین بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و لەئەمڕۆدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوون و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی و زیاتر لە سێ هەزار لیرەی تورکییە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە زیاتر لە سێ هەزار لیرەی تورکیە.

بەهای لیرە لە ساڵی رابردوودا نزیکەی ٣٧٪ بەرامبەر دۆلار دابەزیوە لە کاتێکدا سیاسەتمەدارانی تورکیا هەوڵدەدەن بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود بەرەنگاری هەڵئاوسان ببنەوە کە هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە.

هاوکات، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەنە.













گەلەری