سەردێڕ:

سودان؛ لە بۆردوومانێکدا دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

PM:07:52:12/01/2024

1340 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە و لە دوایین بۆردوومانەکانی سوپا لە خەرتوومی پایتەختی سودان ٣٣ کەس گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ هەینی، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان بەردەوامە و لە دوایین بۆردوومانی سوپا بۆ سەر ناوچەیەک لە رۆژهەڵاتی خەرتومی پایتەختی وڵاتەکە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت دوێنێ پێنجشەممە لە هێرشێکی دیکەی سوپادا لە باشووری خەرتووم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە رۆژی ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٣ شەڕی نێوان سوپا بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح بورهان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەمدان دەگەڵوو لە سودان سەری هەڵدا و بەپێی ئامارەکان تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٢ هەزار و ١٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری