سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە کۆتا وێستگەی سەردانەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

PM:03:07:11/01/2024

1464 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر و بڕیاریشە ئەو شارە کۆتا وێستگەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


ئەمڕۆ، پێنجشممە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە.

ئامانجی سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کۆتایهێنانە بە گرژییە چەکدارییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل و لە سەردانەکەیدا چاوی بە پاشای ئوردن و سەرۆکی فەڵستین کەوت و کۆتا پێشهاتەکانی گرژییەکانی غەززەیان تاوتوێ کرد.

لە گفتوگۆکەیدا لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین ئەنتۆنی بلینکن باسی لەوە کرد، واشتنتۆن پاڵپشتی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەکات.

لە گەشتەکەشیدا بۆ ئیسرائیل وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو وڵاتەی لە ئاگادارکردەوە لەو باجە قورسەی لە ئێستادا هاووڵاتیان غەززە دەدیدەن. راشیگەیاند، ئەمریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی زیانی مەدەنی لە غەززە و خێراکردن و زیادکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ فەڵەستینییەکان لە سەرتاسەری غەززە.

بۆماوەی ٩٣ رۆژە جەنگ لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل هەڵگیرساوە و لە دواین ئاماریشدا لە کەرتی غەززە نزیکی ٢٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. تەندروستی ئیسرائیلیش دەڵێت، ''ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئیسرائیل هەزار و ٥٠٠ کەسی تێپەڕاندووە."













گەلەری