سەردێڕ:

ئیسرائیل وەڵامی مەرجەکەی حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەداتەوە

PM:03:06:22/12/2023

3260 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دوو بژاردەی لەبەردەم چەکدارانی حەماسدا هەن یان خۆیان بەدەستەوە دەدەن یانیش دەکوژرێن، دەشڵێت " لەدوای جەنگ ناهێڵم هیچ گروپێکی چەکدار لە غەزەدا دروستببێتەوە."


ئەمڕۆ هەینی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو بژاردە دەخاتە بەردەم چەکدارانی حەماس، ئەوانیش دەتوانن بە خواستی خۆیان دانەیەکیان هەڵبژێرن بژاردەکانیش یان خۆبەدەستەوەدانە یاخود مردن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەکدارانی حەماس هیچ ڕێگەیەکی تریان لەبەردەستدا نەماوە، چونکە نە هیچ شوێنێکیان هەیە بۆی رابکەن نە هیچ شوێنێکیان ماوە خۆی تێدا حەشاربدەن.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە دوای کۆتایی هێنان بە حەماس بە وردی کار لەسەر ئەوە دەکات بە هیچ شێوەیەک و لە هیچ شوێن و کاتێکدا رێگە نەدات گروپێکی تری وەک حەماس دروست ببێت و مەترسی بۆسەر ئیسرائیل دروست بکات.

ئەمەش دوای ئەوەدێت رۆژی رابردوو چەکدارانی حەماس لە راگەیەندراوێکدا پەیامێکیان بۆ ناتانیاهۆ نارد کە پێیان راگەیاندبوو، بە مەرجی وەستاندنی جەنگ بە شیوەیەکی هەمیشەیی ئامادەن بارمتەکانی ئیسرائیل ئازادبکەن.













گەلەری