سەردێڕ:

دواین ئاماری گیانلەدەستدان و برینداربوونی جەنگی ئیسرائیل و حەماس

PM:11:57:17/12/2023

1892 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی گرژییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە ژمارەی بریندارەکان زیاتر لە ١٠ هەزار کەسە. هاوکات وەزارەتی تەندروستی غەززەش دەڵێت " ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ٨٠٠ کەس".


ئەمرۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بە ئاژانسی هەواڵی ئیسرائیل١٢ـی راگەیاند، پاش تێپەربوونی ٧١ رۆژ بەسەر گرژی وئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل زیاتر لە ١٠ هەزار کەس برینداربووە و لەو رێژەیەش شەش هەزار و ١٢٥ کەسیان سەربازن.

ئاماژەی بەوەش کرد، کەرتی تەندروستی دووچاری ئاستەنگی بووەتەوە و دوو هەزار و پێنج کەس بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشکییەوە دەناڵێنن، و لە هەمان کاتدا بەرپرسێکی سوپای ئیسرائیل دەڵێت" لە سەرەتای جەنگەوە ٤٣٦ سەرباز گیانیان لەدەستداوە".

لای خۆشییەوە، وەزارەتی تەندروستی غەززە بە ئاژانسی هەواڵی سکای نیوزی راگەیاند، بەهۆی بەردەوامی گرژیی و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزبووەتەوە بۆ ١٨ هەزار و ٨٠٠ کەس لەو رێژەیەش هەشت هەزاریان منداڵن.

باسی لەوەش کردووە، جگە لە گیان لەدەستدان زیاتر لە ٥١ هەزار کەس بریندارن و بەهۆی کەمبوونەوەی هاوکارییە تەندروستییەکان بریندارەکان لە دۆخێکی سەختدان.

ئەوەشی خستە روو، دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس بەهۆی نەبوونی خواردن و خواردنەوە و پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو دووچاری نەخۆشی دەبنەوە و تا ئێستاش زیاتر لە ٣٢٥ هەزار حاڵەتی نەخۆشی لە ناوەندە تەندروستییەکان تۆمارکراوە.

لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە دوای هێرشێکی چەکدارانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لە هەردوولا بە هەزاران کوژراو و بریندار هەیە












گەلەری