سەردێڕ:

پاش کۆتاییهاتنی ئاگربەست؛ ١٨٠ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە

PM:01:01:02/12/2023

1164 جار خوێندراوەتەوە

پاش کۆتاییهاتنى ئاگربەستە کاتیەکە، بۆ دووەم رۆژ شەڕ و بۆردوومانەکان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە. تەندروستی فەڵەستینیش دەڵێت، لە دوو رۆژدا زیاتر لە ١٨٠ کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ شەممە، تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، بەهۆى بەردەوامى بۆردومانەکانەوە ١٨٤ کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەکانەوە لە دوو رۆژی رابردوودا، ٥٨٩ کەس بریندار بوون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

لە بەرامبەریشدا سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشە موشەکییەکانى گروپە چەکدارییەکانی غەززە بۆ سەر چەند ناوچەیەکى وڵاتەکەیان بەردەوامە.

هەریەکە لە ئیسرائیل و حەماس یەکتر تۆمەتبار دەکەن کە نەرمییان نەنواندووە لە مەرجەکانیان تاکو ئاگربەستەکە درێژە بکێشێت.

لەلاى خۆیەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانى خۆى دەربڕى لە دەستپێکردنەوەى شەڕ و رایگەیاند، جەنگەکە قەیرانى مرۆیی لە غەزە خراپتر دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەینی ڕابردوو، حەماس و ئیسرائیل ئاگربەستێکیان ئەنجامدا و لەماوەى هەفتەیەکدا حەماس زیاتر لە ١٠٠ بارمتەى ئازاد کرد و ئیسرائیلیش ٢٤٠ زیندانیی فەڵەستینى ئازادکرد.













گەلەری