سەردێڕ:

ئاگربەست لە غەززە کۆتایی هات؛ ئەمریکا چی دەڵێت؟

کۆتا دییلی فەڵستینی کە پێش کۆتایی ئاگربەست ئازادکرا
AM:08:27:01/12/2023

7284 جار خوێندراوەتەوە

ئاگربەستی شەش رۆژەی نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆتایی هات و ئەمریکاش دەڵێت، لەگەڵ قەتەر و میسر لە هەوڵدان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست.


ئەمڕۆ هەینی، ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆتایی هات و ئەفیجای ئەدەرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بۆ میدیای عەرەبی رایگەیاند، حەماس دەستیکردوتەوە بە هێرشەکانی و لە تونێلەکانی ژێر زەوییەوە هێرشی کردووە.

هاوکات، جۆن کێربی رێکخەری ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆشکی سپی باسی لەوەکرد، ئەمریکا لە گفتووگۆدایە لەگەڵ میسر و قەتەر بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست. دەشڵێت، "تاوەکو ئێستا پێمان وایە ئیسترائیل خاوەنی حەقە و بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی".

ئەوەشی خستەڕوو، تاوکو ئێستا شەش دیلی ئەمریکی ئیسرائیلیان جێهێشتووە و یەک دیلی دیکە ماوە ئازاد بکرێت.

هاوکات، ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی حەماسەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو گروپە چەکدارییە ئامادەن بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و سەرجەم لایەنەکان لە هەوڵێکی جددیدان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست.

لە هەینی رابردوو، حەماس و ئیسرائیل ئاگربەستێکی چوار رۆژەیان دەستپێکرد و دواتر بۆماوەی دوو رۆژ درێژکرایەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەی حەماس ٥٠ دیلی ئیسرائیلی و بیانی رزگار بکات و لە بەرامبەر هەر یەکیان ئیرائیل سێ دیلی فەڵەستینی رزگار بکات.

جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە.













گەلەری