سەردێڕ:

فریاکەوتنی روسیا: ١٥ تۆن هاوکاری مرۆییمان رەوانەی غەززە کرد

PM:12:02:25/11/2023

1048 جار خوێندراوەتەوە

روسیا رایگەیاند، کاروانێکی دیکەی هاوکاری مرۆییان لە رێگای میسڕەوە رەوانەی عەززە کردووە.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتى فریاکەوتنى روسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکى دیکەى هاوکاریی بۆ دانیشتووانى غەززە لە لایەن روسیاوە نێردراوە کە لەڕێى فڕۆکەخانەى جۆکۆفسکییەوە لە مۆسکۆ بۆ فڕۆکەخانەى عەریش لە میسر دەنێردرێت.

وەزارەتەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کاروانەکە بڕی ١٥ تۆن هاوکاریی مرۆییە کە پێداویستی منداڵان و کەرەستەکانی خەوتن و خۆگەرمکردنەوە لە خۆ دەگرێت و لەرێی مانگی سورى میسڕییەوە بە دەستی دانیشتووانى غەززە دەگات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەگەڵ دروستبوونى شەڕى نێوان ئیسرائیل و حەمماس، روسیا یەکێکە لەو وڵاتانەى هاوکارییەکانى رەوانەى غەززە دەکات و پێشتریش چەند کاروانێکى دیکەى هاوکاری پێشکەش بە غەززە کردووە.













گەلەری