شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ٤٣یەمین رۆژە بەردەوامە و میدیا فەڵەستینییەکان بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی فاخورە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی فەڵەستین بڵاویانکردەوە، لە سەرەتای جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە کە پێنج هەزاریان منداڵن و سێ هەزار و ٣٠٠ کەسیان ژنن.
ئاماژەی
بەوەش کردووە، سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی قوتابخانەی فاخورەی لە کەرتی غەززە کردووە
کە سەدان ئاوارەی تێدا نیشتەجێیە و بەهۆیەوە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات،
بەپێی ئامارەکان دوو لەسەر سێی دانیشتووانی کەرتی غەززە کە دەکاتە دوو ملیۆن و ٣٠٠
هەزار کەس لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچەکە ئاوارەبوون.
ئەمەش
لە کاتێکدایە، جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای
دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی
غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە.