PM:11:07:28/10/2023
2716 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ئاسایشی پارێزگای بێهیرەی میسر رایگەیاند، رێگای بیابانی قاهیرە-ئەسکەندەریە لە میسر رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە ٣٥ کەس گیانی لەدەستدا.
ئەمرۆ شەممە، دەزگای ئاسایشی پارێگزی بیهیرەی میسر لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لەسەر رێگای سەرەکی شاری ئەسکەندەریە کە دەکەوێتە سەر دەریای سوور و قاهیرەی پایتەختی میسر بەهۆی دزەکردنی نەوت لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لەسەر رێگاکە بووەتە هۆی خلیسکبونی رێگاکە و دروستبونی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلەکانی دیکە .
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی تیژڕەوەی و خلیسکبونی ریگاکەوە دەیان ئۆتۆمبێل
خۆیان بەیەکداکێشاوە و لە ئەنجامدا ٣٥ کەس
گیانیان لەدەستدا کە ١٨ـیان سووتاون.
دەشڵێت" چەند ئۆتۆمبێل و پاسێک گڕیان گرتووە و سوتاون بەهۆی لێکخشاندن
لەنێوان ئۆتۆمبێلەکان و ئەو سوتەمەنیەی لەسەر رێگاکە بووە".