سەردێڕ:

کاتی هاتنی بەنزینەکەی بەغدا بۆ سلێمانی راگەیەنرا

PM:10:20:16/09/2021

7680 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ یەکەم کاروانی بەنزینەکەی بەغدا دەگاتە سلێمانی و بە ٦٩٠ دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت.


هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، "بڕیارە سبەینێ هەینی یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی."

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەشکردووە، "نرخی فرۆشتنی بەنزینەکە بە هاوڵاتیان بە ٦۹٠ دینار دیاریکراوە."

هەر ئەمڕۆ، وتەبێژی خاوەن بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، "ئێمە پارەمان لە بانکی کوردستان داناوە، بەڵام هەندێک کێشە رێگر بووە، لە گەیشتنی بەنزینەکە وەک مەسەلەی هەژماری بانکی بۆ بەغدا."

لە ماوەی رابردوودا، نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە، بەجۆرێک نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەشتە ٨٠٠ دینار، کە ئەوەش ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە و نەوەی نوێش بۆ هاوکاری هاوڵاتییان بەنزینی ٥٠٠ دیناری دابەشکرد، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتەوە بەربەستی بۆ دروستکرا تا لە دابەشکردنی بەردەوام نەبێت.














گەلەری