سەردێڕ:

هۆکاری دەرنەکەوتنی تەڤگەر شێرکۆ چییە؟

PM:05:41:14/09/2021

262104 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە تەڤگەر شێرکۆ لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی دەرنەکەوتووە ئەوەش پرسیاری لای بینەرەکانی دروستکردووە و بێژەرەکەی ئێن ئاڕ تی هۆکاری دەرنەکەوتنی ئاشکرادەکات.


تەڤگەر شێرکۆ بێژەر و پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ماوەی ٢٠ رۆژە نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا ئەنجامداوە، نەیتوانیوە لەسەر شاشە دەربکەوێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ئەوەی ساڵی رابردوو توشی رووداوی هاتوچۆ بووە، کاریگەری لەسەری ماوە و پزیشکەکانی بڕیاریانداوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدەن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئێستادا تەندروستی باشە و لە ماوەی هەفتەیەکدا دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

ساڵی رابردوو، تەڤگەر شێرکۆ توشی رووداوێکی سەختی ھاتوچۆ بوو پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەری پێویست دۆخی تەندروستی جێگیربوو، لە ئێستاشدا نەشتەرگەرییەکی دیکەی بۆ ئەنجام دراوە و بەرەو باشبوون دەچێت.

تەڤگەر شێرکۆ؛ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، یەکێکە لە بێژەر و پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، یەکەم وێستگەی کارکردنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بووە و نزیکی حەوت ساڵە بەردەوامە، لەو ماوەیەدا پێشکەشکاری چەندین پڕۆگرامی جیاواز بووە.













گەلەری