سەردێڕ:

تمەن دابەزی و دۆلار جێگیرە

AM:10:42:14/09/2021

10044 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، نرخی تمەن دابەزی و دۆلار بەجێگیری مایەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٠٥ ھەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ١٢ هەزار تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزی.

ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٧٣ ھەزار دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠٢ ھەزار دینارە.

١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکییە.













گەلەری