سەردێڕ:

عێراق گەشتی ئاسمانی لەگەڵ ئەم وڵاتەدا دەست پێدەکاتەوە

AM:09:27:14/09/2021

16668 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە رێکەوتی ٢١ی ئەیلولەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و روسیا دەست پێدەکەنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لەسەر داوای حکومەتی عێراق، حکموەتی روسیا بڕیاریدا بە دەست پێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دوو وڵات.
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی روسیا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی دوو گەشت لە ھەفتەیەکدا لە نێوان وڵاتەکەیی و عێراقدا.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە رۆژی سێشەممەی رێکەوتی ٢١ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان روسیا و عێراق دەست پێدەکەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی روسیا و تیایدا داوای لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد رەزامەندی دەرببڕێت لەسەر دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا.

کـ ، ئـ 












گەلەری