سەردێڕ:

رێکخراوی خۆراکی جیهانی: نرخی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان کەمیکردووە

PM:01:41:02/06/2023

1784 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی فاو رایگەیاند، پێوەری ئابوری نرخی خۆراکی جیهانی بە رێژەی ٣.٤ خاڵ کەمبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت رێژەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ دوو ملیار تۆنی تێپەڕاندبێت.


رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵیی ناسراو بە "فاو" رایگەیاند، پێوەری ئابوری تایبەت بە نرخی خۆراکی جیهانی بۆ ١٢٤.٣ خاڵ نزمبووەتەوە لە کاتێکدا لە مانگی ئایاری رابردوو لە ١٢٧.٧ خاڵدا بوو.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵیش نرخی خۆراکی جیهانی کەمترین رێژەی ساڵی رابردووی تۆمارکرد و بەراورد بە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو نرخی خۆراک بە رێژەی ٢٢٪ کەمیکردەوە.

جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ـوەوە نرخی خۆراک بە گشتی لە جیهاندا بەرزبووەوە و زۆربەی ئابوری ناسانیش هۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ هەڵگیسرانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.

هاوکات، رێکخراوی فاو پێشبینی ئەوە دەکات، ئاستی بەرهەمهی گەنمی جیهانی لەمساڵدا دوو ملیار و ٨١٣ ملیۆن تۆن بێت و ئەو بڕەش بە رێژەی ١٪ لە بەرهەمی ساڵی رابردوو زیاترە هەمان پێسبینیش بۆ بەرهەمی گەنمەشامی دەکەن.

لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵ سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، رێککەوتنامەی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا نوێکراوەتەوە و لە رێگەی بەندەرەکانی دەریای رەشەوە هەناردەی گەنمی ئەو وڵاتە بۆ جیهان دەستپێدەکاتەوە.













گەلەری