PM:08:25:13/09/2021
34112 جار خوێندراوەتەوە
سبەینێ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات و یەکێتی مامۆستایان ئەو مامۆستایانانە ئاگاداردەکاتەوە و دڵنیاییان دەداتێ کە لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە داوایان لێکراوە بەشداری خولی راهێنانی کۆمسیۆن بکەن و دەڵێت، ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکرێت.
ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ژێر راسپاردەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە داوای ئاسانکارییان کردبوو تا مامۆستایان بتوانن بەشداری لە خولی راهێنانى كۆمیسیۆن بکەن، وەزارەتی پەروەردە ئامادەیی دەربڕیوە تا ئاسانکاری بکات.
ئەحمەد گەرمیانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ههر مامۆستایهک
ناوى هاتبێتهوه بۆ چاودێرى رۆژى دهنگدان له كۆمیسیۆنى ههڵبژاردنهكان بهبێ
گرفت رێگهى پێدهدرێت بهشدارى خولى راهێنانى كۆمیسیۆن بكات، دەشڵێت، بەهەموو
جۆرێک ئاسانکاری بۆ مامۆستایان دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا بەشێک لە مامۆستایان ناویان لە كۆمیسیۆنى
ههڵبژاردنهكانی عێراقدا تۆمارکرد تاوەکو ببنە چاودێر لە هەڵبژاردنەکاندا و بۆ
ئەو مەبەستەش دەبێت، ماوهى پێنج رۆژ بهشدارى خولى راهێنانى كۆمیسیۆن بكهن.