سەردێڕ:

بازرگانێکی دیکە بە پارەی ژمارەیەک ھاوڵاتییەوە ھەڵھات

PM:03:47:13/09/2021

37028 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانێکی دیکە کە دانیشتووی ناحییەی حاجیاوایە لەلایەن چەند ھاوڵاتیەکەوە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی پارەیانی بردووە و وتەبێژی پۆلیسیش رایگەیاند: ئاگاداری ئەو بابەتە نین.


بەپێی وتەی چەند ھاوڵاتییەک کەسێک لە ناحیەی حاجیاوا کە کۆگای بەرھەمی خواردنی ھەبووە، بڕی ٥٠-٦٠ دەفتەر دۆلاری ھاوڵاتیانی بردووە و ئێستا ئەو کەسە دیار نییە.

بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕتی ئەو کەسە کۆگای خۆراک و ماددە پاککەرەوەکانی ھەبووە، دوای دیارنەمانی بۆماوەی چەند ھەفتەیەک ئێستا ئەو کەسانەی پارەیان پێیداوە داوای پارەکانیان دەکەنەوە.

یەکێک لەخاوەن قەرزەکان بەپەیامنێری ئین ئاڕتی ووت تائێستا سکاڵامان تۆمارنەکردووە چونکە خاوەنی یەک خانووەو کردویەتی بەناوی هاوسەرەکەیەوە زانیاریمان هەیە لەفەڕەنسا بینراوە.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند لە ئێستادا زانیاری تەواومان لەبەردەست نییە و لە ئەگەری بوونی ھەر زانیارێک ئاگادارتان دەکەین.
بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵێک لەناحیەی حاجیاوا بەشی زۆری ئەو کەسانەی زەرەرمەند بوونە مەندوبەکان و کۆمپانیاکانی خۆراکن.
دیاردەی بردنی پارەی ھاوڵاتیان لەماوەی رابردوودا چەند جارێک لەناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا دووبارەبۆتەوەو دوا کەیسیش بردنی پارەی ژمارەی ھاوڵاتیە لەلایەن کەسێک بەناوی زریان ھەورامی لەشاری ھەولێر کەدەوترێت نزیکەی ١٠٠٠ دەفتەر دۆلاری بردووە.

باخان تۆفیق 
سابیر عەبدوڵا 

 

 













گەلەری