سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی وردەکاری کوشتنی هاوڵاتییەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات

PM:03:37:28/05/2023

233024 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی نزیک لە قوربانییەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو کەسانەی کوژراون پەیوەندیان بە رووداوەکەوە نییە، بەهۆی زانیاریی هەڵەوە کوژراون.


باسی لەوەش کرد، ئەو کەسەی کێشەی لەگەڵ بکوژەکە هەبووە، پێش چەند رۆژێک ئۆتۆمبێلەکەی فرۆشتووە، بکوژەکان چاودێری ئۆتۆمبێلەکەیان کردووە و ئاگادار نەبوون ئەو ئۆتۆمبێلە فرۆشراوە لای کەسێکی دیکەیە، تەقەیان لێکردوون و کەسێکیان کوشتووە و کەسێکی دیکەشیان بریندار کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو چاوگە، کوژراوەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە بنەماڵەی بکووژ نەبووە نە ئەو لایەنەی بنەماڵەی بکوژەکان کێشەیان لەگەڵدا هەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کاتژمێر ١٢ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەى هەولێر، لە نزیک گەڕەکی ٣٢ی پارک، دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب کرا و بە هۆیەوە کەسێک کوژرا و یەکێکى تر برینداربوو.













گەلەری