سەردێڕ:

دوو ئەندامى نوێى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێم سوێندیان خوارد

PM:03:05:28/05/2023

3084 جار خوێندراوەتەوە

دوو ئەندامى نوێى ئەنجومەنى کۆمیسیارانى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان سوێندى یاساییان خوارد.


بەپێى میدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو ئەندامی نوێی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری سوێندی یاساییان خوارد.

هەر بەپێى زانیاریەکانى میدیاى پارتى، عەلی بەندی و کامەران نەشئەت بەکر، ئەو دوو کاندیدە بوون کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دادوەری سوێندی یاساییان خواردوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، عەلی بەندی لە شوێنی جوتیار عادل دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و کامەران نەشئەت لە شوێنی سەباح عەبدوڵا قاسم دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنەکە.

بەگوێرەى میدیاى یەکێتیش، بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى هەرێم کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆى تەواو نەبوونى رێژەى یاسایى ئەندامان کۆبونەوەکە ئەنجام نەدرا.

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی دەنگدان لەسەر پرسێک پێویستە ٦ ئەندامی ئەنجومەنەکەی ئامادەییان هەبێت، بەڵام لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دادوەری نەیتوانی رێژەی یاسایی تەواو بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە دوای دروستبونی گرژی لە نێوان پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ماوەبەسەرچوى کوردستان، بە دەنگی ٥٨ پەرلەمانتار کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا کرایەوە.

لە کۆبوونەوەی رۆژى دووشەممە ٢٢–٥–٢٠٢٣، له‌سه‌ر زیادكردنى بڕگه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وەی پەرلەمانى ماوەبەسەرچوو، له‌لایه‌ن هێمن هەورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ماوەبەسەرچووى كوردستانه‌وه، شەڕ و ئاڵۆزى له‌ نێوان په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى و پارتی دا دروست بوو.













گەلەری