سەردێڕ:

زاوایەکی عێراقی یەکەم شەوی زاوایەتی لە زینداندا بەڕێکرد.. هۆکارەکەی چی بووە؟

AM:10:43:27/05/2023

253988 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەوەی لە ئاهەنگەکەیدا تەقەی کردووە، زاوایەک لە پارێزگای واست دەستگیر دەکرێت و یەکەم شەوی زاوایەتی لە زینداندا بەسەر دەبات.


لەو بارەیەوە، پۆلیسی پارێزگای واست رایگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، هەرکەسێک کاری لەو جۆرە بکات دەستگیردەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو زاوایە لە ئاهەنگەکەیدا تەقەی کردووە و دەستگیریان کردووە و دەستیشگیراوە بەسەر چەکەکەیدا.

لە بەیاننامەکەی پۆلیسدا هاتووە، "بە یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکەن کە بەو شێوەیە رەفتار دەکەن."













گەلەری