سەردێڕ:

لیستی باجی بەرهەمی سەوزە و میوە و ئاژەڵ پەسەندکرا

PM:12:55:23/05/2023

14592 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم رەزامەندی لەسەر لیستی باجی تایبەت بە بەرهەمی سەوزە و میوە و بەروبوومی هاوردەی ئاژەڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دا.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم رەزامەندی لەسەر لیستی باجی تایبەت بە بەرهەمی سەوزە و میوە و بەروبوومی هاوردەی ئاژەڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دا.

ئەوەشی خستووتەڕوو، لەسەر بنەماى پێشنیازی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەرۆک وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم رەزامەندیی دا لەسەر لیستی باجی تایبەت بە بەرهەمی سەوزە و میوە و بەروبوومی هاوردەی ئاژەڵی، لە نێوانیشیاندا هێلکە و مریشک، بۆ ساڵی ٢٠٢٣.













گەلەری