سەردێڕ:

نوێترین پەیامی کڵیچدار ئۆغلۆ

AM:12:47:15/05/2023

15800 جار خوێندراوەتەوە

کەمال کڵیچدار ئۆغلو کاندیدی هاوپەیمانی میلەت بۆ سەرۆکایەتی تورکیا لە وتارێکدا رایگەیاند، داوا لە حکومەت دەکات واز لە سەرلێشێواندنی میدیایی بهێنێت و پڕۆسەکە بە جدی وەربگرێت و وتیشی، "ئێمەش تاکو ژماردنی کۆتا دەنگ لێرە دەبین."


کەمال کڵیچدار ئۆغلو کاندیدی هاوپەیمانی میلەت رایگەیاند، رەخنەیان لە سیستەمی هەڵبژاردنەکان گرتووە بە تایبەتی لەو جێگایانەی رێژەی دەنگدان زۆرە، بۆ نموونە لە ئەستەنبول رەخنەیان لە ٧٨٣ سندوق گرتووە و لە ئەنقەرەش رەخنەیان لە ٣٠٠ سندوق گرتووە.

 

وتیشی، "ئەوەی سیستەمی هەڵبژاردنەکان پەیڕەوی دەکات رێگری کردنە لە ئیرادەی گەولی تورک بەڵام هەرگیز ئەوەی پێناکرێت."
لە پەیامەکەی بۆ حکومەتی تورکیا ئاماژەی بەوەشدا، دەیانەوێت رێگری لە ئیرادەی گەلی تورک بکەن بەڵام ئیرادەی گەل بەهێزە و راناگیرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو،سندوقەکانی دەنگدان بۆ بۆردەکانی هەڵبژاردن بەجێناهێڵن و تاکو هەژمارکردنی دواینن دەنگەکان ئامادەییان دەبێت.

لە پایەمەکەی پێشووتریشدا ئەوەی خستەڕوو،چیرۆکە خەیاڵییەکەى ئەردۆغان لە ٦٠%ەوە دەستیپێکرد، بەڵام ئێستا بۆ خوار لە ٥٠% دابەزیوە.

بەپێی دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا ٩٨.١٣٪ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ئەردۆغان ٤٩.٥٢٪ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە و کلیچدار ئۆغلۆش ٤٤.٧٦٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ٥.٢٨٪ی دەنگەکانیش بۆ سینان ئۆغانە.

لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان لە سەرانسەری وڵاتی تورکیا کۆتایی پێهات و لە دەورەبەری کاتژمێر ٦:٤٥ بۆ ٧:٠٠ دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان.


 













گەلەری