PM:06:49:14/05/2023
3624 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا رایگەیاند، لە کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەک بەدواوە قەدەغەکردنی راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنمان هەڵگرت.
پاش ئەوەی بڕیار بوو راگەیاندنی ئەنجامەکان تاوەکو کاتژمێر ٩:٠٠ی ئەمشەو قەدەغە بکرێت، ئەحمەد یەنەر سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا رایگەیاند، لە کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەک بە دواوە قەدەغەکە هەڵگیرا.
لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی
کۆماری تورکیا کۆتایی پێهات و راستەوخۆش دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان و تاوەکو
ئێستا زیاتر لە ٪١٠ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە.
هـ.ئـ