PM:05:39:14/05/2023
1476 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانی ئادیامانی باکووری کوردستان سندوقی گەڕۆک و ئۆتۆمبێلی تایبەتی بۆ کەسانی نەخۆش و خاوەنپێداویستی تایبەت دابینکرد تا بتوانن لە رێی تیمە گەڕۆکەکانەوە دەنگ بدەن.
ئەو هاوڵاتییانەی ئادیامان کە بەهۆی باری تەندروستییانەوە ناتوانن دەنگ بدەن، تیمی گەڕۆک سەردانی ماڵەکانیانی کرد و لەو رێگەیەوە توانیان بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکەن. هەروەها ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت بە شارەوانی ئادیامان، ئەو کەسانەیان گەیاندە بنکەکانی دەنگدان کە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە کەمئەندام ببوون.
تورکان تۆهومجوی هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٧ ساڵە و لە کاتی بوومەلەرزەکاندا
قاچێکی لەدەستداوە و بەو هۆیەوە ناتوانێت بڕوات، بە هاوکاری تیمەکانی شارەوانی و تەندروستی
سەردانی بنکەی دەنگدانی کرد و دەنگیدا.
لەو بارەیەشەوە سولەیمان کڵچ سەرۆکی شارەوانی ئادیامان باسی لەوەکرد، بۆ
ئەوەی کەسانی پەککەوتە و خاوەنپێداویستی تایبەت بتوانن بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکەن،
هۆکاری گواستنەوەیان بۆ دابین کردوون.
هـ.ئـ